لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ڕِووداوی هەڵکوتانەسەر ماڵی ڕۆژنامەنووس (عەدنان ڕِەشیدی) دەکات کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە دەڤەری #پێنجوێن# کە بەداخەوە لەم ڕِووداوە سوکایەتی بەهاوسەرەکەی کراوە، لێرەدا داوا دەکەین یاسا سەروەر بێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت کەس ڕِێگە بەخۆی بدات بۆ شکاندنی شکۆی هیچ کەسێک یان تۆڵەکردنەوە لەرِێگەی سوکایەتیکردن بەژنان، ئینجا هاوسەر یان هەر کەسێک لە خێزانەکەی لەبابەتێکی ئاوا بگلێنێ و بەو شێوازە نەشیاوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، داواکارین لەلایەنە ئەمنییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەدواداچوون و لێکۆلینەوەی تەواو بکەن لەرِووداوەکەو بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ تاوانباران بکەن.
لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت
پەرلەمانی کوردستان
#28-03-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,079 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !