بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان تێکڕایی بارانبارینی ئەمساڵی ناوچەکانی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکەش شاری #دهۆک# زۆرترین ڕێژەی بارانی تێدا باریوە لەمساڵدا، کە 775.2 ملیمەتر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵی ئاشکرا کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەمساڵدا لە شاری #هەولێر# 394.8 ملیمەتر و لە #هەڵەبجە# 516.6 ملیمەتر و لە #کەرکووک#یش 295، لە شاری #سلێمانی# 713.2، لە سەنتەری شاری دهۆکیش 775.2 ملیمەتر بارانباریوە.
باس لەوەشکراوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا لە هەولێر 7.9 ملیمەتر، لە هەڵەبجە 7 ملیمەتر، لە سلێمانی 6.8 ملیمەتر بارانباریوە.[1]
#24-04-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,092 gånger