کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان – #پەکەکە#، لە 44هەمین ساڵیادی شەهیداندا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە کە دەبێت لە ڕاستیی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی باشتر تێبگەین و بانگەوازی ئەوەشی کرد کە، لەسەر ڕێچکەی شەهیدان، لە دژی گۆشەگیریی و فاشیزم، تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسی بەرفراوانتر بکەین.
لە بەشیکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە 43هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەقی قەرار شۆڕشگێری گەورە کە ڕێبەر ئاپۆ پێی دەڵێت، ئەو ڕۆحی شاراوەی منە' و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەڕێز و خۆشەویستی و بە منەتەوە بەبیر دێنینەوە، بەڵێنی جێبەجێکردنی ئامانج و هیواکانیان دووپات دەکەینەوە، مێژووی 43 ساڵەمان، بە پێشەنگایەتی شەهیدە قارەمانەکانمان و ڕێبەر ئاپۆ پێش کەوتووە، سڵاومان دەنێرین بۆ بەرخۆدانی ئازادی کوردستان، لە 44هەمین ساڵیادی شەهیدان ڕایدەگەیێنین کە لەسەر ڕێچکە و هێڵی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ، خۆڕاگریمان بەهێزتر و گەورەتر دەبێت.
هەروەها هاتووە هەموو شەهیدانی مانگی ئایار کە ڕۆژ و مانگی شەهیدانیان بەدیهێنا، لە کەسایەتی هاوڕێ هەقی و هالیل، فەرهاد و هەڤاڵانی، هاوکات شەهیدانی یەکی ئایار، محەمەد قەرەسونگور، ئیبراهیم بیلگین، هاوڕێ ئازاد و چەکدار، شیرین ئەلەمهولی و هەڤاڵانی، هۆزان مزگین، حەلیم، سالح، هاوڕێ ئۆزان و شەهیدانی کۆمەڵکوژی #هەولێر#، سەبری، جەمشید، ئاندۆک و ئەرسین بەڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیر دێنینەوە، دیسان لە شەهیدانی شۆڕشی تورکیا لە کەسایەتی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان، حوسێن ئینان، ئیبراهیم کایپاککایا، سینان جەمگیل و ئۆلاش بایراکتار ئۆغلو، هەموو شەهیدانی تورکیا بەڕێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە، ڕاشیدەگەیەنین کە هەمیشە و لە هەر جێگایەک، شەهیدە قارەمانەکانمان، سەرچاوەی هێزی ئێمەن.
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، لە بەشێکی دیکە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە هاتنی 44هەمین ساڵیادی شەهیدان، فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپەی قڕکەر و داگیرکەر بە نامەردانە هێرش دەکەنە سەر شەهیدەکانمان و گۆڕەکانیان دەشێوێنن، هێرش دەکەنە سەر شەهیدەکانمان، چونکە زۆر لە ڕاستیی شەهیدەکانمان دەترسن، وەک چۆن ڕاستیی شەهیدە قارەمانەکانمان ترسێکی گەورەیان خستووەتە ناو دڵ و دەروونی دوژمن، هاوکات بۆ ئێمەش دەبێتە گەورەترین سەرچاوەی هێز و سەرکەوتن، چونکە شەهیدە قارەمانەکانمان، نوێنەرایەتی هەبوونی کوردستان و ئازادبوونی و یەکێتی گەلی کورد و هەبوونی دەکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین کە بۆ تێکشاندنی سیاسەتی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن، ئێمە خاوەنداری لە بانگەوازیەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکێتی نەتەویی دیموکراتی دەکەین و بە بنچینە وەری دەگرین.[1]
#17-05-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,399 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !