کە سوکاری سە ڕبە ڕزی شە هیدان
سە ڕکردایە تی و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
سڵاوێکی هە ڤاڵانە تان لێ بێت..
بە بۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەک بە یەکتان دەکەم. هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی سەرۆک و ڕابەرمان #مام جەلال# و هەموو ئه و سەرکردە تێکۆشەرانەی بەر لە 45 ساڵ لە لوتکەی بێهیواییدا بە دامەزراندنی یەکێتیی و هەڵگیرسانی چەخماخەی شۆڕشی نوێ هیوایان بۆ گەلەکەمان گەڕاندەوە. هەروەها سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی بەرزەفڕی شەهیدان کە بە خوێن و گیانی پاکی خۆیان کوردستان و یەکێتیان بەم ڕۆژە گەیاند.
هەڤاڵانی خۆشەویست.. هەمێشە لەبری قسەکردن، هەوڵمداوە لە پشتی پەردەوە یارمەتیدەری هێورکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بم، بەڵام ئێستا و لەم بۆنە پیرۆزەی یادی دامەزراندنی حزبی شەهیداندا، مەبەستمە بە کورتی جەخت لەسەر چەند خاڵێک بکەمەوە کە پەیوەندیدارن بە دۆخی ئەمڕۆی یەکێتی و کوردستان و ڕۆڵی بەندەوە.
یەکەم: وەک هەڤاڵێکی یەکێتیی، ئامانجم یەکێتیی ناو ڕیزەکانی یەکێتییە. خۆشبەختانە لەم قۆناغەدا و بە تایبەتیش لە دوای یەکەم کۆنگرە کە لە غیابی سەرۆک و ڕابەرمان مام جەلال ئەنجامدرا، یەکێتی بەره و ئەم یەکڕیزییە هەنگاو دەنێت، بەڵام ئەمە بەس نییە و چاوەڕوانی زیاترمان لێ دەکرێت، بۆیە پێویستە ڕوحی هەڤاڵانە لەناو خۆماندا بەهێزتر بکەین. لە دەرگای هەموو ئه و هەڤاڵانە بدەین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بە هەر هۆکارێک زویر بوون و ئاشتیان بکەینەوە و هەرگیز دەستبەرداری سیاسەتی چەپکە گوڵەکە نەبین و لەژێر سێبەری ماڵە گەورەکەدا هەموومان بەیەکەوە یارمەتیدەر و هاوکاری هەر دوو هەڤاڵی هاوسەرۆک بین.
با بۆ هەموو لایەک ڕوون بێت کە من تەنیا برایەکم نییە، بەڵکو دوو برام هەیە کە کاک بافڵ و کاک لاهورن. هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و کادیران و ئەندامانی یەکێتیش هەڤاڵی ئازیزی منن. بۆیە با کەس هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان بیر لەوە نەکاتەوە کە دەتوانێت بە بڵاوکردنەوەی درۆ و بوختان ناکۆکی لەناو ئێمەدا دروست بکات.
خاڵی دووەم: نوێبوونەوە کە دروشمی کۆنگرە و ناونیشانی سەرەکی کاری ئێستای یەکێتی یە، بەبێ بەشداری چالاکانەی ژنان لە بڕیاردا بەدی نایەت، بۆیە ئەرکی هەموومانە دەرفەت و زەمینەی هاتنە پێشەوەی زیاتری ژنان لەناو یەکێتی بڕەخسێنین. نوێبوونەوە تەنها بە پیاوان ناکرێت و بەشداری ژنان خۆی مەرجی جێبەجێکردنی ئەم دروشمەیە بە کردەوە و مانا پێ بەخشینی ڕاستەقینەیەتی بۆ هێزێکی پێشکەوتنخواز و سەرمەشقی وەک یەکێتی کە بڕوای تەواوی بە توانا و ڕۆڵی ژنان بەتایبەت و گەنجان بەگشتی هەیە. بۆیە بەندە پێداگری دەکات لەزیادکردنی ڕۆڵی ژن و بەهێزکردنی بوونیان لەکایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا.
خاڵی سێیەم: مێژووی دوور و نزیکمان پێمان دەڵێت کە ناتوانین هیچ دەستکەوتێک بۆ کوردستان بەدی بهێنین ئەگەر وەک کورد لەناو ماڵی خۆماندا نا تەبا بین، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا ڕەنگە ئه و تەباییە بەپێی پێویست نەبێت و کاری دڵسۆزانەی زیاتری دەوێ.
بە ڕاشکاوی دەڵێم سیاسەت لەسەر کۆنەقین ناکرێت. ئەگەر بمانەوێت حوکمڕانییەکی تەندروست بونیاد بنێین دەبێت دوور بکەوینەوە لە هەر هەنگاوێک کە ناکۆکی و بێ متمانەیی دروست بکات. من لەم پێناوەدا هەوڵی زۆرم داوە و زۆرجاریش بەداخەوە لۆمە کراوم.
خاڵی چوارەم: هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە کوردستان پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی لە حوکمڕانیدا هەیە. بەڵام ئەستەمە بتوانین چاکسازی بکەین، ئەگەر بێتو متمانە دروست نەکەین. چاکسازی بەتەنیا بە لایەنێک ناکرێت، بە هەموومانەوە دەکرێت بە تایبەتیش پێویستە متمانەیەکی تەواو لەنێوان لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتدا هەبێت. ئێستا کاتی ئەوەیە بە کۆدەنگی بڕیاری گەورە بدەین لە پێناوی چاکسازی و گەشەپێدان و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی حکومڕانی. با هیچ کەس و لایەنێکیشمان پێمان وانەبێت کە بێبەرین لە هەڵەکانی ڕابردوو، بەتایبەت یەکێتی و پارتی.
بەبێ هیچ زیادەڕۆییەک دەڵێم ئێمە ئەگەر بە دڵسۆزی و بە یەکگرتوویی و بە پلان و بە دوور لە سیاسەتی کۆنەقین هەنگاو بنێین، ئێستاش ئەوەندە سەرمایەی مادی و مرۆیی مەزن لەم وڵاتەدا هەیە کە دەکرێت کارێک بکەین لەماوەی چەند ساڵێکدا بناغە و ژێرخانێکی ئەوەندە پته و دروست بکەین کە بەدابەزینی نرخی نەوتیش، هەر بتوانین ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییەکانمان دابین بکەین.
ئەمەی باسم کرد کورتەیەک بوو له و سیاسەتەی باوەڕم پێیەتی و لەسەری بەردەوام دەبم، هەموو ژیانی سیاسی خۆشم لەسەر بنەمای ئەم ڕێبازە بونیاد ناوە کە ئەلفوبێکەی لە باوکم و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە فێر بووم.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە یادی دامەزراندنی یەکێتی لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم و دڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا دەکەمەوە کە یەکێتییەکەتان خوێنێکی تازەی بەبەردا هاتووەتەوە و بە گوڕتر لە جاران و هەمیشە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەماندا تێدەکۆشێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن..
#31-05-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!