بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی هەڤاڵانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکەم، هیواخوازم سەرکەوتووبن.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاوبەش و هێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هێزەکانی دیکە لەهەموو وێستگەکان بەتەبایی و یەکڕیزییەوە توانیویانە دەسکەوت و مافی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنن. لەم قۆناغە سەختەش کە بەهۆی لێکەوتە ئابوورییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناو بارودۆخی ناوچەکەو سەرهەڵدانەوەی تیرۆرو مەترسییەکان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک ئاستەنگ و چەسپاندنی ماف و داخوازییەکانی بەرەو ڕووە، بۆیە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی و گیانی تەبایی لەهەموو کات پێویستترەو پێویستە هەمووان بەو گیانە بەسەر ناکۆکی و سەختییەکان زاڵ بین.
جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئەڵقەیەکی گرنگی پرۆسەی چاکسازیی هەمەلایەنەیەو چاودێری و بەدواداچوونی زیاتر وێستگەیەکی گرنگی دیکەی بەردەم هەرێمی کوردستانە کە لەسەر هەموو لایەک دەخوازێت ڕژدتر پشتیوان و هاوکاری ئەم پرۆسەیە بین.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم..
#هێمن هەورامی#
جێگری سەرۆکی #پەرلەمانی کوردستان#
#01-06-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,083 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !