ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی چەلێ بوکای هەرێمی کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی وان دەستی بە دروستکردنی قەڕەقۆڵ کرد. هێزە داگیرکەرەکان بە یەکینەی کۆنترا و سەربازەکان هەوڵ دەدات کە ئاسایشی ڕێگای قەڕەقۆلەکە بپارێزن. هێزەکانمان یەکینەکانی دوژمنیان ماوەیەک خستە ژێر چاودێریەوە و دواتر 8ی حوزەیران کاتژمێر 18:00 لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدا مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لەدژی ئۆتۆمبێڵی جۆری گواستنەوەی داگیرکەران چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. چالاکی لەدژی ئۆتۆمبێڵەکە ئەنجامدرا کە کۆنترا و سەربازیان تێدابوو. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و 13 سەرباز و کۆنترا کوژران و 2 سەربازی دوژمنیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری تورک سەربازی و کۆنتراکانی کە کوژراو و بریندار ببوون لە ڕێگەی میدیاکانی خۆیەوە وەک کرێکار لەقەڵەمدابوو و بەو شێوەیە هەواڵی درۆی بڵاوکردەوە. بەڵام ئەو کەسانە یەکە تایبەتەکانی دوژمن بوون کە لە سەربازە تایبەتەکان و کۆنتراکان پێکدەهاتن.
4ی حوزەیرانیش بە شەو سوپای داگیرکەری تورک لە بەرزاییەکانی مەهسەرتێی مێردین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. داگیرکەران بە شەو ناوچەیەکان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا 2 هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.[1]
#10-06-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,987 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !