بریار و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە شاری #کۆیە#:
لەکۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا بریار درا بە:
1.راگەیاندنی پشوی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاحکومیەکان بۆ ڕۆژی پێنج شەممه(11/6/2020) لەشاری کۆیە.
2. قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەبازگەکانی دەرەوەی شار لەسنوری شارۆچکەی کۆیە.
3.داخستنی (کافتریا، گازینۆ، چایخانەکان، شوێنی یاری کردنی منداڵان و شوێنەکانی تایبەت بەئەتاری و گەیم سەنتەرەکان)
4.داخستنی هۆڵەکانی (ئاهەنگ و بۆنەکان، هۆلەکانی وەرزشی و لەش جوانی).
5.قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەناو بازای شاری کۆیە.
6.چێشتخانه و خواردنگەکان خواردن بەشێوەی گەیاندن(دلیڤەری) پێشکیش دەکەن.
7.داخستنی سەرجەم شوێن و ناوچە گەشتیاریەکانی سنوری قەزای کۆیە.
8.ئەنجام نەدانی نوێژی بەکۆمەڵ لەناو مزگەوتەکان، مامۆستای ئاینی بەتەنها لەناومزگەوت وتاری هەینی پێشکەش دەکات نوێژخوێنان بەمەرجەتەندروستیەکان لەناو حەوشەی مزگەوت نوێژ ئەنجام دەدەن.
9.سەرجەم ئەوشوێنەخزمەت گوزاریانەی بۆپێویستی هاوڵاتیان دەکرێنەوە پێویستە تەواوی مەرج و ڕێنماییەکان جێ بەجێ بکەن. 10.لەئەگەری پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.
11.ئەم بریارانە لە کاتژمێر(6)ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە تا کاتژمێر(12)ی شەوی شەممە (13/6/2020)جێ بەجێدەکرێت وئەگەری درێژکردنەوەی هەیە.
#10-06-2020#