رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28. 06 - 2020 لە ناوچەی شاری #پاوە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ لاوی چالاک و ناسراوی ژینگەپارێز بە ناوەکانی: یاسین کەریمی، مۆختار خەندانی و بیلال ئەمینی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا بە سووتان گیانیان لەدەستدا و ناویان چووە ڕیزی کاروانی پاکڕەوانی ژینگەپارێزییەوە. ئەو کاروانەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەو پێناوەدا گیانیان فیدای خاکی پیرۆزی کوردستان کرد.
ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پیلان و مەبەست و بە پیادەکردنی سیاسەتی چەپەڵی خاک سووتاندن ئاگر بەردەداتە ژینگە و دارستان و شاخەکانی کوردستان. لە ڕاپۆرتەکانی چالاکانی ژینگەپارێزدا هەموو فاکتە و بەدواچوون و زانیاریە وردەکانیان ڕاستی ئەو سیاسەتەی ڕژیمی فاشیستی ئێران دەسەلمێنن.
گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەی ڕژێم ڕۆژ دوای ڕۆژ هەڵمەتی پاراستنی ژینگە لە کوردستان بڵندتر و بە هێزتر بووە و جێگای داخیشە کە لە ئەنجام دا قوربانی مەزنی گیانی و ژینگەیی لێ دەکەوێتەوە.
کۆمیسیۆنی ژینگە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک ه، سیاسەتی زەمینی سووتاو و شێواندنی ژینگە و لە ناوبردنی سروشتی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە بە تۆندی مەحکووم و شەرمەزار دەکات.
هاوکات لە هەموو چالاکانی مەدەنی و بە تایبەت لە چالاکانی ژینگەپارێزی داوا دەکات کە بە یەکگرتوویی و یەکێتی و هاودەنگی زیاترەوە خاوەندارێتی لە پاکڕەوانی ژینگە بکەن. ئەوان ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان و هێمای تێکۆشانی تەواوی بزاڤی ئازادیخوازی کوردستانن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، سەرەخۆشی لە گەلەکەمان و بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەم سێ پاکڕەوانانە ڕادەگەیێنێت. سڵاو لە گیانی پاک و ڕەوانیان.
#05-07-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,806 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !