بەڕێزان، لە خانەوادەی مەلا جەمیل عەلی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری ئاینی شاری هەولێر (مامۆستا مەلا جەمیل عەلی)مان بیست.
سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەمیل بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
18ی7ی2020
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,996 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !