لە لێدوانەکەی #هەدەپە#دا هاتووە:
ئەم بڕیاری گرتنە، ئەنجامی نەفرەت و سیاسەتی قڕکردنی ئیرادەی گەلی کوردە. محمد دەمیری هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح لە سەر دۆسیەیەک زیندانی کراوە کە بڕیاری داخستنی درابوو. دەمیر بە بیانووی سڕکردنی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە زیندانی کراوە.
یەکێکی دیکە لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ دەمیر ئەوەیە کە لە ساڵی 2013دا هاوکاری مرۆیی گەیاندووەتە سوریا، ئەگەر چی بە ئاگاداری و بڕیاری پارێزگاری ئێلح بووە و هاوکات هەر یەک محمد شیمشەکی وەزیری دارایی و محمد ئەمین ئەکمەن پەرلەمانتاری ئاکەپەش بەشداریان لەو کەمپینەدا کردبوو. بە هۆی بەشداریکردن لەو کەمپینەی هاوکاری مرۆییەدا کە خودی وەزیریش بەشدار بوو تێیدا، تۆمەتی 'ئەندامیەتی لە ڕێکخستن'یان خستووەتە پاڵی.
محمد دەمیری هاوسەرۆکی شارەوانی بە مەبەستی خزمەتکردنی دانیشتووانی شاری ئێلح بە شەو و ڕۆژ کار و خەباتی کردووە. هۆکاری گرتنەکەی ئەوەیە کە خاوەنداری لە شار و شارەوانی و کۆمەڵگاکەی کردووە.
تا ئەو کاتەی تاڵان و دەستگیرکردنەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوام بێت، ئێمەش سوور بین لەسەر داوای بەدیهێنانی دیمۆکراسی و ئازادی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,586 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !