گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕوونکردنەوە لەبارەی سووتانی دوو بارهەڵگر دەدات کە ئێوارەی دوێنێ لە گۆڕەپانی دەروازەکە گڕیانگرت و دەشڵێ، کام میدیا دەیەوێت با مەیدانی سەردان بکات بۆ زانینی ڕاستیی بابەتەکە.
دووشەممە، 03-08-2020 کاتژمێر 05:10 لە گۆڕەپانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دوو بارهەڵگر سووتان. کامی کەمال، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕەتی دەکاتەوە دۆسیە و نووسینگەی دەروازەکە سووتابن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی شۆفێرەکان: ئەحمەد محەممەد سەیدۆ و نەبی حوسێن دوفرانش لەگەڵ ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان (34LA6125 و 34OB145) ئاشکرا کراوە.
لەدوای ڕووداوەکە لە سۆشیاڵ میدیاکاندا وابڵاوکرایەوە نووسینگە و دۆسییەکانی نێو کۆمەڵگەکە سووتاون، بەڵام گوتەبێژەکەی دەروازەری نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئەمە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێ ئەم گوتانە ڕەتدەکەینەوە و بێبنەمان، هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندنیش دەیەوێت؛ دەتوانێت سەردانی مەیدانیی بکات و ڕاستیی ڕووداوەکە ببینێت.
کامی کەمال جەخت دەکاتەوە لەوەی لە ڕووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام هەردوو بارهەڵگرەکە، کە کەلوپەلی هەمەجۆری وەک پێویستییەکانی بازاڕی ئۆنلاینیان تێدا بووە، سووتاون و ئاگرەکەش لەئەنجامی بەرزبوونی پلەی گەرما و بوونی کۆڵۆنیا و سپرا دروستبووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,922 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !