دەقی بەیاننامەکە:
بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلکاریانە دەکەین کە تورکیا لە ڕێگەی فرۆکەکانییەوە ناوچەی سیدەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە، ئەو پێشلکارییە سەربازییە بەردەوامانەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاکی عێراق و سەرپێچیەکی ڕوون و ئاشکراشە بۆ یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی نیازپاکی دراوسێیەتی، ئێمە ئەم ڕەفتارە دوژمنکارانە سەرزەنشت دەکەین، کە بووە هۆی شەهیدکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور، هاوکات داوای دەست بەجێ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکەین، بۆ چارەسەرکردنی کێشە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتیانە کە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
شەهیدان بەر ڕەحمەتی یەزدان بکەون و ئارامی و سەبوریش بۆ کەس و کاریان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆمار
بەغداد 11 ئابی 2020
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,558 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !