ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە
ئیدیۆمەکان لە ناوچەکانی کوردستان و هەندێکجاریش لە گوندێکەوە بۆ گوندێکیتر جیاوازن لە داڕشتنەوە، بەگوێرەی ژیان و گوزەران و پیشە و کاروکاسبیان، ئاروو بەروبوومەکی هاوینەیە بەشێوەیەکی گشتی پێی دەوترێت (خەیار) بەڵام لە هەندێک ناوچە و خۆجێی پێی دەوترێت (ئاروو)، بڕک: واتە پنج و بنە ڕووەکەکه، شێوەی ئیدیۆمی (بەرد لەجێگەی خۆیدا سەنگینە) لێرەدا وتراوە (ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە) واتە هەر کەسە بە کۆمەڵەکەی خۆیەوە جوانە و بایەخی پێ دەدرێت، یان هەرشتە لەپێگە و جێگە و ڕێگەی خۆیدا گونجاو و لەبارتر ولەبەردڵانترە، لە هەندێک ئیدیۆمی تری وەک (هەر تەیره و بەڕەوی خۆی، یان ڕێوی لەکونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت)درکە و کینایەی ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە هەست پێ دەکەیت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,482 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !