ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/17 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و میکانیزمی دابەشکردنی مووچە تاوتوێ کرا.
سە بارە ت بە دابە ش کردنی مووچە، پاش ڕێککەوتن لە گە ڵ بە غدا و بە ڕچاوڕوونی زیاتر لە بارە ی دۆخی داریی هە ڕێم، بڕیاردرا مووچە بە پێی ئە و داهاتە ی کە لە بە ڕ دە ستە، لە زووترین کاتدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت. بۆ لەمەودواش، پێویستە بە میکانیزمی خۆگونجاندن لە گە ڵ داهاتی مانگانە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مووچە لە کاتی گونجاودا دابەش بکرێت بە پشت بە ستن بە داهاتە کانی هە ڕێم کە داهاتی نە وتی و نا نە وتی و ئە و بڕە پارە یە ی کە لە بە غداوە دێت بۆ هە ڕێم، هەموو مانگێک ڕێژەی مووچە بە پێی داهات دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی دۆخی تەندروستی و ڕێکار و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کرا کە بەداخەوە ئێستا هەرێمی کوردستان، لە دۆخێکی مەترسیداردایە و ڕێژەی تووشبوون و گیان لە دەستدان لە بەرزبوونەوەدایە. بۆیە پێویستە هاووڵاتییان، پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن. ئاماژەش بەوە درا کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری پێویستی گرتەبەر و توانی تا ئاستێکی باش، دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات کە بووە جێی دەستخۆشی و ستایشی خەڵک لە ناوخۆ و دەرەوە، بەڵام بەداخەوە پابەندنەبوون بە ڕێکار و ڕێنماییەکان، بووە هۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی بگاتە ئەم ئاستە مەترسیدارەی ئەمڕۆ. بۆیە له کاتێکدا دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەین لە پێناو پاراستنی خۆیان و کەسوکاریان، پابەندبن و خۆیان بپارێزن.
#17-08-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,027 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !