ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
خۆی لە لای ڕۆژهەڵاتەوە جیرانی مەرەند و شەبیستەری ئوستانی تەورێزە. لە باکوورەوە سنووری لە گەڵ شارستانەکانی چایپارە و چاڵدێران ەوە هەیە و لە لای ڕۆژئاواشەوە دراوسێی ئەیالەتی وانی تورکیایە. سنووری باشووریشی شارستانی سەڵماسە.
شارستان 323 هەزار و 277 کەسی حەشیمەت هەیە(سەرژمێری دانیشتوانی ئێران، 1385)و لەو ژمارەیە تەنیا 35.5% واتا 114434 کەسی کورد و ئەوانی تورک زمانن.
ئەو شارستانە جیا لەخۆی کە ناوەندی شارستانە 4 شاری دیکەشی هەیە: پێرە یان فەیرۆرەق، ئەیوائۆغڵی، دیزەج دیز و کوتول.
خۆی 212 دێهاتی هەیە و لەو ژمارەیەوە 106 دەنکی تورکن و ئەوانی دیکە کورد، کوێرەسوننی یان تێکەڵن.
گەر بڕواننە نەخشە، خشتە و دیاگرام و هێماکان دەبینن کە زانیاری زیاتر سەبارەت بە پێکهاتەی ئەو شارستانە نیشان دراوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387043&document=0001.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی خۆی بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,802 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !