زۆردار ئاوی سەره و ژوور دەڕوات
زۆردار ئه و کەسەیە کە بەزۆری زۆرداری کارێک ئەنجام دەدات، بە زۆرەملێ دەست بەسەر سەروەت و سامان و داهات و حاڵ وماڵ و گیان وکەل و پەلی کەسێک، خانەوادەیەک، هۆزێک، نەتەوەیەک، نیشتمانێک دادەگرێت، پێچەوانەی خواستی مرۆڤەکانە بە ئارەزووی خۆی چی بیەوێت دەیکات، ئاو لە بەرزاییەوە بۆ نزمایی ڕێ دەکات بەڵام زۆردار لە خوارەوە بۆ سەرەوە لێ دەخوڕێت، تا ئاو لەدوای بێڵیەوە دێت، زوڵمی زۆردار لەلایەن بەساڵاچوان و بەئەزمونەکانی کورد بە(ئاوی سەره و ژوور) باسکراوە، ئەم ئیدیۆمە ئاگادارکردنەوە و بۆ ڕێبەدیکردن بۆ نەوەکان بەکاردەهێنرێت، کە زۆردار ئەوەی لەدەسەڵاتی بێت دەرئەنجامی دەدات، لە هەندێجار بە(سەگی هار) چوێنراوە، سەگی هار عومری چل ڕۆژە، واتە تەمەنی زۆردار و ئاوی خوڕی بۆ سەروو زۆرناخایەنێ و زوو کۆتایی دێت وەک تەمەنی سەگی هاربوو.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 599 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !