لات پاڵەوانی خودایه.
لاتوپات واتە: ڕەش وڕووت، ڕووتە، کەسی هەژار هیچ بەرژەوەندییەکی نییە، تا لێی بترسێت، بۆیە لە ڕووبەڕوونەوەی هەر گرفت و کێشەیەک پاڵەوانە و سڵ ناکاتەوە، دەرگای لەسەر پشتە و شەوانیش لە گۆڕایی دەخەوێت و بێباکیشە لە نقومبوونی کەشتییەکەی، لە نەگەڕانەوەی کاروانەکەی، لەدابەزینی نرخی دراو و زێڕ و زیوو، لە هەموو قەیران و نائارامییەک سەردەکەوێت، بۆیە ئەوەی کەمدەرامەت و نەدار و ناگوزور بێت بەدرکە و کینایەوە دەوترێت (لات پاڵەوانی خودایە).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 504 gånger