دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا 11 کارگە، 45 ئۆتۆمبێل، 15 عەمبار، سێ مارکێت، دوو سەربازگە و چەندین شوێنی دیکەیان سوتاندووە.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە نێوان 27ی مانگی 7 بۆ 26 مانگی هەشت، لە ئەدیرنە تاوەکو ئیستەنبوڵ، ئەدەنە و لە شارە تورکەکانی دیکەدا دەیان چالاکیی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوی دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگردا زانیاریی ورد لەبارەی ئەو شوێنانەوە خراونەتەڕوو، کە ئاگریان تێبەردراوە و بە تەواوەتی سووتێنراون.
ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، لەماوەی مانگێکدا 11 کارگە، 45 ئۆتۆمبێل، چوار بینا، چوار دوکان، 15 عەمبار، بازاڕێکی سەوزە، سێ مارکێت، چەند عەمبارێک، دوو کافتریا، وێستگەیەکی کارەبا، کۆمپانیایەکی کارگۆ، کۆمپانیایەکی سوتەمەنی و دوو سەربازگەی سەر بە دەوڵەتی تورک و فاشیستەکانیان سووتاندووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە چەندین شوێنی جیاجیادا ئەو چالاکییانەیان ئەنجامداوە و بە گشتی لە ماوەی یەک مانگدا 101 شوێنی دەوڵەتی تورک و فاشیستەکانیان سوتاندووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,789 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !