اوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی شەڕ و چالاکیەکانیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا 3ی ئەیلول کاتژمێر 11:10 لە گردی موهابەرەی خانتوور بلدۆزەرێکی سوپای داگیرکەری تورک کە سەنگەری دروست دەکرد کرایە ئامانج. گورزی سەرکەوتووانە لە بلدۆزەرەکە درا و تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش کە لەناویدا بوو سزادرا.
دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس ناوچەکەی تۆپباران کرد، و زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێڵی خەڵکی مەدەنی و باخ و باخچەکان کەوت کە خەڵکی مەدەنی بە ناچاری لە هەرێمەکە دوور کەوتووەتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,609 gånger