یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەمی یەپەسە ڕاشیگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری و سیخۆڕەکاندا لە #ئامەد#، موغلا و دەنیزلی چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکەی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەمی یەپەسە بەم شێوەیەیە:
یەکینەکانی تۆڵە لە 6ی ئەیلولدا لەدژی ئۆتۆمبێڵی قەیومی شارەوانی باغلاری ئامەد چالاکی ئەنجامدا و سووتاندیان. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵەکە بووە خۆڵەمێش.
لە 6ی ئەلولدا مەرکەزئەفەندی دەنیزلی کە شوێنی گەشتیارەکانە، سووتێنرا. لە چالاکیەکەدا کارگەیەک سووتا و زیانێکی گەورەی بەرکەوت.
لە 6ی ئەیلولدا لە گەڕەکی گۆکپناری پاموککالەی دەنیزلی ئۆتۆمبێڵێکی مۆدێل بەرز سووتێنرا. ئۆتۆمبێڵی سیخۆڕەکان بووە خۆڵەمێش.
لە 4ی ئەیلولدا لە مەنتەشەی موغلا کارگەیەک و ئۆتۆمبێلەکانی سووتێنرا و ئۆتۆمبێڵەکان بوونە خۆڵەمێش.
یەکینەکە ڕاشیگەیاند کە چالاکیەکان لە تۆڵەی هێرشی نەژادپەرستی ساکاریا ئەنجامدراوە و وتی، هێرشە نەژادپەرستیەکان لەدژی گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن. دەسەڵاتی فاشیست لەبەرانبەر تێکۆشانی ئازادی کورد بیچارە ماوەتەوە و بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات. ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەرانبەر فاشیزمی دەوڵەت و بۆ پاراستنی نانسامەی خۆمان، لە هەموو جێگایەک چالاکیەکانمان بەردەوامی پیدەدەن. پێویستە هەموو کەسێک بە تاکتیکی بەهێز بەشداری لە هەنگاوی تۆڵە بکاتەوە. ئێمە لەدژی نەژادپەرستەکان لە ساکارایا ئەم چالاکیانەمان ئەنجامداوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,365 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !