بەیرووت زیاتر لە 10 نەتەوەی جیاوازی تێدا دەژین، یەکێک لەو نەتەوانە کوردە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ئێستا زیاتر لە 70 هەزار کوردی لوبنانی هەن، کە زیاتر لە 50 هەزاریان لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەژین. ژمارەیان لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو زۆر لەوە زیاتربوو.
مێژووی نیشتەجێبوونی کورد لە لوبنان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 800 ساڵ. یەکەم کۆچی کورد بۆ لوبنان لە سەردەمی سەلاحەددینی ئەیوبییەوە بووە. بەڵام ئەمڕۆ کورد ونترین نەتەوەی لوبنانن لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە.
دۆزینەوەی کوردانی بەیرووت سەخت نییە، بەڵام سەختە بتوانی ڕازییان بکەی بۆ ڕاگەیاندن قسە بکەن. هۆکارەکەش ئەوەیە زۆر چەوسێندراونەتەوە و بەهیچ شێوەیەک یارمەتی بووژاندنەوەی زمان و کولتووریان نەدراوە لەلایەن دەوڵەتی لوبنانەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,368 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !