لە ڕۆژی 8ی ئەیلولدا کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵم لەبەردەم پەرلەمانی سوید گردبوونەوەیەکیان ساز کرد بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و تێیدا یاداشتنامەیەکیان لەسەر پێشێلکاریە یاسایی و مرۆیەکانی دەزگا ئەمنی و دادوەریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به تایبەتی لە ناوچەی زۆنی دەسەڵاتی هەولێر و بادینان، دایە پەرلەمانی سوید.
پەرلەمانتاری بوێری سوید ئامینە کاکە باوە بەڵێنی بە خۆپیشاندەراندا، کە لە ڕێگەی نوسراوی فەرمیەوە وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی سوید ئاگادار بکاتەوە کە داوای ڕونکردنەوە لە ئیدارەی هەولێر بکەن.
ئەندامانی کۆمیسیۆنەکانی باشوری کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ئەوروپا و وڵاتپارێزان لە تاراوگە بەڵێنیانداوە کە ڕیزەکانیان پێکەوە بەرفراوان بکەن بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی ئەوروپی، بۆ هەڵوێستوەرگرتن لە بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئه و حوکمە پۆلیسی و گەندەڵیەی کە گەلانی باشوری کوردستان ماوەی 29 ساڵە بە دەستیەوە دەناڵێنن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,316 gånger