هەروا ئاو بەیکەیک
ئەوە بەشێوەزاری لوڕییەکانە، لەسۆران و موکریان و بابان دەوترێت(هەروا ئاو دەیبات)، ئاو هەر شتێک هەڵبگرێت زۆر بەئاسانی لەگەڵ خۆی ڕاپێچی دەکات و هەڵیدەگرێت، وا هەست دەکەیت ئەوەی لەسەر سەری هەڵیگرتووە بازدەدات، چونکە هێندە بەگوڕ وخێرا دەڕوات، ئەمە بووە بەئیدیۆم و کەسێک زۆر پەرۆش بێت بۆ گەیشتن بەکەسێک یان ئەنجامدانی کارێک یان وەرگرتنی پلەوپایەک یان بەرژەوەندییەکی تایبەتی خۆی پێی دەوترێت هێندە خێرایە یان هێندەی حەز لێیە(هەروا ئاو بەیکەیک)[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,192 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !