خزمی خەزووری سەپانی شێخیە
له و کوردەوارییەی ئێمەدا هەندێ کەس هەڵدەکەون و دەبنە ئەستێرەیەکی ئاسمان، ئینجا لە هەر بوارێک بێت، بەنمونە: شێخی-پیری ئاینی مەزن و وەچەی(سەیدایەتی) و مەلای گەورە گەورە و زانای داهێنەر و قارەمان و فەرماندە و سەرکردە و....تاد.
لەکۆندا تاوەکو شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، کەسایەتی ئاینی ڕێبازگە و ڕێچکەی(قادری و نەقشبەندی) لەبره و دابوو، شێخ لەبەر پایە ئایینیەکەی، پێگەی کۆمەلایەتییەکەشی بەرز بوو، بۆیە خەڵکانێکی زۆر بەشەرەفێکی گەورەیان دەزانی بە(هەویرە خوێیەکیش بێت) بگەنەوە به یا شێخ یان خزمەتکار ومورید و دەروێشی تەکیەکەی یان خانەقاکەی بن، ئینجا ئەگەر کەسێک بەداوە موویەکیش بیگەیشتبوایەتەوە بەشێخ خۆی پێ هەڵدەکێشا، ئەمە لایەنە ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە، وەک ئیدیۆمیش بەکەسێک دەوترێت کە لەرووی خزمایەتییەوە زۆر دوور بێت لە کەسێکی گەورە و ناودار و دیار و خاوەن پایە، کاتێک خزمایەتیەکەی دەخاتە ڕوو دەزانرێت هیچی ئه و کەسە مەزنە نییە بەتەوس و گاڵتەوە دەوترێت کورەبابە خزمی چی؟ خزمی خەزووری سەپانی شێخیە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,393 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !