ئەوەی بەبێوەژنی دەیکەی، بەکچی بتکردبوایه.
بێوەژن، واتە بێ هاوژین بۆ ژنان، کچ و کیژیش دیارە واتە هێشتا جاحێڵە و لەماڵەباوانە و ئامادەیە بۆ شووکردن، مرۆڤ ئەگەر بۆ هەر کارێک کە ئەنجامی دەدات پێوەی خەریک و ماندوو بێت، یان وورد بێت لە جێبەجێکردنی ئەوا بەرهەمێکی باشی دەبێت، زۆرجاران لەسەر کچ و کیژان دەخوازرێت کە وورد و بیرتیژ و کارزان و کارمەند بن لە هەڵبژاردنی ماڵ و مێرد و کابان چاکی، پاشی ماڵ و مێرد و کەیبانوی باش، هەرچیەک بکەیت بە تەوسەوە پێت دەوترێت(ئەوەی بە بێوەژنی دەکەیت، بەکچی بتکردبوایە).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 671 gånger