[1]گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
گڕ، زمانەی گەرمییە چ لەئاگر بێت یان لە جۆش وخرۆشی مرۆڤەوە بێت، کۆمەڵێک کوڕوکاڵ و کیژوکچۆڵە لە زەماوەندی بەیەکگەیاندنی بوک و زاوا، زۆر بەگوڕوتینەوە و پڕجۆش و خرۆشەوە هەڵدەپەڕن و ئاگرێ دەکەنەوە یەک بەخۆیان هەڵدەپەڕن ئاگایان لەهیچ ئازارێکی جەستەیی و دەروونی نامێنێ، لەتاوی یەکتری و بۆ یەکتری لەجوڵه و بزاوتدان، کە هەڵپەڕکێ کۆتایی دێت تەنها دووان بەیەکتری دەگەن و ئەوانیتر هەر یەکەوە دەبێت دەست لێک بەردانی بکەن و دەردی دەست لێک بەردانیش سەختە بۆیە زەماوەندی کوردی بۆ کیژان و کوڕان بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت(گڕ لە هەمووانە، خۆشی بۆ دووانە).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 553 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !