حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرەوەزی و دەستباری یەکتریان کردووە لەزەماوەنددا هەموو خەڵکی ئاوایی ڕەشبەڵکیان گێڕاوە و لە شین و تازە و سەر قەبرانیشدا بەیەکەوە بوون و...تاد.
کاری نابەجێ و دامێن هەڵکراویی و ترسنۆکی و حیزی و ناجۆر و ناڕێک و گەوادی و نامەردی و فرسەت حیزی هەر حیزییە و بەکردارێکی هەرەوەزی و زبارە لەقەڵەم نادرێت، بۆیە له و کوردەوارییەی وڵاتی کوردان هەرکەسێک کارێکی قێزەون و ناشیرین و ناڕەسەن و حیزی بکات کەس دەستباری لەگەڵ ناگرێت و کەسیش دەستگرۆیی ناکات بۆیە کورد به و شێوە بەئیدیۆمەوە دەڵێت:(حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت)[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,100 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !