مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆم ڕێوی زۆر بەکارهاتووە ئەگەر تێبینیش بکرێت ئەوا هەرجارەی کە باسکراوە گوزارشتی تەڵەکەبازی و فێڵبازی تێکەوتووە وەک(دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە، شایەدی ڕێوی کلکی بێت، ڕێوی بەشاگرد وەرناگرێ، فڵانە کەس ڕێوییە و...تاد
یەکێک لەدیارترین فێڵی ڕێوی ئەوەیە لەکاتی ڕاوی ڕێویدا ئەنجامی دەدات ئەویش کاتێک لە زورگ(سورک) ڕێوییەک دەکەوێتە بەرچاوی ڕاوچییەک خێرا خۆی دەرباز دەکات و بۆ پشتی ڕاوکەر دەڕوات و لەپشتەوە سەیری ڕاوچییەکە دەکات و ڕواچیەکەش بەهەڵەداوان بەره و شوێنی بینینی یەکەمجاری ڕێوییەکە دەڕوات و ڕێوییەکەش ئاڕاستەی ڕاکردنەکەی خۆی گۆڕیووە، ڕاوە ڕێوی لێرەدا بووە بە ئیدیۆم هەرکەسێک بەمەستی شێواندن وگاڵتەجاڕی و فێڵبازییەوە بیەوێت بابەتێک، باسێک بگۆڕێت پێی دەوترێت(مەیکە ڕاوە ڕێوی).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,718 gånger