ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەین و دەنگیان دەگەیەنینە هەمو ناوەندە سیاسیی و دبلۆماسیی و ئیعلامیەکانی دونیا.
وەک پەرلەمانتارانی گروپی پانزە پشتیوانیی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەین و دەنگمان دەخەینە پاڵ داوا ڕەواکانیان.
بەردەوامی سیاسەتی تاڵانی داهاتەکانی هەرێم و درێژەدان بە شێوازە شکست خواردوەکانی حوکمڕانی وایکردوە کە چیتر خەڵکی کوردستان لە توانایدا نەمێنێ تەحەمولی ئەو هەمو بەدکاریی و گەندەڵیی و تاڵانییە بکا.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکانیدا هەمو هەوڵێک بۆ جێکەوتنی داوای خۆپیشاندەرانی هەرێم دەخەینە گەڕ.
بە هێزە ئەمنیەکانی هەرێمیش دەڵێین پێویستە لەبری پەلاماردانی خۆپیشاندەران ئەرکی نیشتیمانیی خۆتان جێبەجێ بکەن و ژیان و سەلامەتی خۆپیشاندەران بپارێزن.
#02-12-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,036 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !