Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,897
Bilder 106,294
Böcker 19,330
Relaterade filer 97,315
Video 1,399
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
داستانی قەیوان ماوەت
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
1 Rösta 5
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
داستانی قەیوان ماوەت
Artiklar

داستانی قەیوان ماوەت
Artiklar

#شەهاب کەریم#
جەنگی عێراق و ئێران کە پتر لە هەشت ساڵی خایاند، هەردوو وڵاتی دژ بە یەکتر لە ڕووی ئابووری و هێزی سەربازییەوە شکستخواردن و ماندووبوونیان بەخۆوە دەبینی و دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕۆژبەڕۆژ لاوازتر دەبوو، بەداخەوە سەرکردەکانی لەمەڕ شۆڕشەکانی ئێمە وەک پێویست ئەو هەلەیان نەقۆستبووەوە و دوژمنیش هەر دوژمنە، نابێت بڕوا و متمانەی زیاتری پێ بکرێت. هەموو حیزبەکان پەیوەندیی دۆستانە و پەیوەندیی ستراتیژییان لەگەڵ ئێران و تورکیا و سوریادا هەبوو، بەڵام لە کاتی هاوکاری و پێویستیبوون پێیان، دەستبەرداری حیزبەکان دەبوون و پشتیان تێ دەکردن. یەکێتی ئەگەرچی لە ڕابردوودا شەڕی ئێرانی کردبوو، بەڵام لە ساڵی 1986دا پەیمانی ڕێککەوتننامەیان بەست و ئێران بەڵێنی هاوکاری و ناردنی ئازووقە و تەقەمەنی و چارەسەری بریندار و پێویستییەکانی هێزی پێشمەرگە دابین بکات. دوای ئەوەی کە یەکێتی کەوتە شەڕی سەخت و ڕووبەڕووی هێزێکی زەبەلاحی ڕژێمی بەعس بووەوە، ئێران پشتی لە یەکێتی کرد و خاوەنی پەیمان و ڕێککەوتننامە و بڕیار و بەڵێنەکانی خۆی نەبوو. ئەم ڕێککەوتنەی یەکێتی و ئێران، ڕژێمی بەعسی تووڕە کردبوو و ڕژێمی بەعس بە هۆی جەنگی ئێرانەوە لە زۆر شوێندا شکستی سەربازی هێنابوو، دەیویست لە سنووری ئازادکراوی نێو هێزی پێشمەرگەوە هێرشی سەربازی بکاتە سەر بازگە و بنکەکانی پاسداری ئێران، کە لە دۆڵەڕووتەوە دەستی پێ دەکرد و لە سەفرە و زەروون کۆتایی پێ دەهات. دۆڵەڕووت سەربازگەی گەورەی (سارداو)ی لێ بوو کە نزیک شاری #سلێمانی# بوو، کانی بەردینە و کانی گۆران و گوندی فەیاڵ، دواتر بە کەڵکی قەیواندا و چیای دوو برا کە بە (قوتەی دوو برا) ناو دەبرا و دواتر دێمەوە سەر چیا و گوندەکانی تر کە هێزی پیشمەرگە پتر لە سێ مانگ دووچاری شەڕێکی قورس و ترسناک و سەختی خوێناوی بوو، کە بە خوێنی پتر لە) 100(شەهید بە شکستەوە شەڕەکان کۆتاییان پێ هات. لەو کاتەدا بارەگای هێزی پێشمەرگە لە بەری دۆڵێوە، هەر لە یەکەم گوندی (باڵخێ)وە تاکوو سەرگەڵوو و بەرگەڵوو، بارەگای هێزی پێشمەرگە و سەرکردایەتی و مەڵبەندی دوو و نەخۆشخانە و زیندانی بەرگەڵووی لێ بوو، کارێزەی کۆن بە چەند کیلۆمەترێکی کەم لە شارەدێی کارێزەوە دوور بوو، من وەک فەرماندەی مەفرەزەی کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار، بۆ دڵنیابوون لەو کەسانەی لە شارەوە دەهاتن، پرسگەیەکی بچووکمان دانابوو، (لیوا ڕوکن عەبدولکەریم ئەلخەزرەجی) کە سەرۆکفەیلەقی یەک بوو، لەلایەن ڕژێمەوە پێی ڕاگەیەنرابوو کە وەفدێک بنێرێت بۆ لای (#مام جەلال#) کە حکومەتی عێراقی دەیەوێت لەو سنوورانەوە هێزی سەربازیی خۆی لە دژی ئێران جووڵە پێ بکات بەرەو سەفرە و زەروون کە ئەو کاتە مەرزی نێوان عێراق و ئێران بوو. یەکێتی سوودمەندی گەورەی ئەو مەرزە بوو. من لەگەڵ چوار پێشمەرگەدا لە پرسگەکەدا بووم و وەڵاممان بۆ هات دوو ئۆتۆمبێلی خاکیی سەربازیی جۆری لاندگرۆزەر بە چەند ئەفسەرێکەوە دەیانەوێت سەردانی (مام جەلال) بکەن. ئێمەش سەرووی خۆمان ئاگادار کردەوە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی سەرکردایەتی هاتن بەدوایاندا و سەردانی (مام جەلال)یان کردبوو. داواکاریی وەفدەکە لە سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوە بوو کە ڕژێمی بەعس هیچ پەلامارێکی هێزی پێشمەرگە نادات و ئەو سنوورانەیان بۆ چۆڵ بکەن کە بەدەست هێزی پێشمەرگەوەیە، بەڵام ڕێککەوتنەکە نەکرا و ڕژێمی بەعسیش بڕیاری هێرشکردنە سەر تەواوی سنوورەکانی هێزی پێشمەرگەی دا و لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 1986دا شەڕ لە دۆڵەڕووتەوە دەستی پێ کرد. #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەفەرمی بڕیاری شەڕی ڕاگەیاند و هەندێک لە هێزەکانی خۆی کۆ کردەوە کە بریتی بوون لە تیپی 21ی #کەرکووک# و تیپی 85 و 86 و 87ی قەرەچوخ و دەشتی #هەولێر# و تیپی 13ی #سۆران# و 25ی خاڵخاڵان و 19ی کۆڕەک و 78ی کاروخ، تیپی 51ی #گەرمیان# و 53ی شێروانە و 55ی قەرەداغ و 93ی کۆیە، تیپی 47ی پیرەمەگروون و 37ی شارباژێڕ و 31ی سلێمانی؛ بەشداریی ئەو شەڕەیان کرد، جگە لە زۆربەی فەرماندەی کەرت و جێگری کەرت و فەرماندەی مەفرەزە و زۆرترین پێشمەرگە. لێرەدا ناوی هەندێک لە سەرتیپەکان بەپێی شەڕەکان و ناوی هەندێک لە بەرپرسی سەربازیی مەڵبەندەکان دەهێنم لە یەکەم شەڕی قەیواندا، کە بریتی بوون لەم سەرتیپ و بەرپرسی مەڵبەندانە: شۆڕش ئیسماعیل، مستەفا چاوڕەش، سامان گەرمیانی، سەڵاح چاوشین، عەوڵا بۆر)شێرە بۆر(، سەرهەنگ ئیسماعیل، مام غه فوور)مام ه غه ف ه(، ڕه هب هری سه یید ئیبراهیم، شێخ جەعفەر، عومەر عەرەب، سەڵاحی حاجی عەلی)سەڵاح چاوزەق(، نەوزادی عەبەی تەقێ، سابیر ڕەسووڵ، ئازادی حەمەی گەمحان، سالارە چاوشین. ئەم هێزانە بە بڕیاری سەرکردایەتی کۆ کرابوونەوە، لە هەر سنوورێکی ئەم تیپانەدا چەند مەفرەزە و کەرتێکیان بەجێ هێشتبوو، کەرتی ئێمە لە گوندی (باڵخ) بوو، شۆڕش ئیسماعیل سەرتیپی ئێمە بوو، شەڕ لە چیاکانی دەوروبەری دۆڵەڕووت و کەڵکی قەیوان دەستی پێ کرد، خەڵکی گوندی قەیوان هەندێکیان چۆڵیان کردبوو، هەندێکیشیان لەوێ مابوون. لە ڕاستیدا خەڵکی تەواوی هەموو گوندەکان ورەیان زۆر لە هێزی پیشمەرگە زیاتر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ورەی زیاتریان بە هێزی پێشمەرگە دەدا و خواردەمەنییان ئامادە دەکرد و بریندارەکانیان بە وڵاخ و تراکتۆر دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش کە ئەو دەمە لە بەرگەڵوو بوو، نەخۆشخانەیەکی حیزبی دیموکراتی ئێرانیش لە گوندی گەڕەدێ بوو، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەیان دەکرد و هەندێک لە بریندارەکانیان چارەسەر دەکرد. ڕژێمی بەعس لە دۆڵەڕووت و شارباژێڕ، لە گوندی سیتەکەوە، ڕاجیمە و تانک و زرێپۆش و جگە لە زۆرترین چەکداری کورد و تەواوی هێزی سەربازیی خۆی لەو ناوەدا کۆ کردەوە. وا پێویستی دەکرد هەندێک پێشمەرگەی کەرتی ئێمە بۆ پاراستنی گوندەکانی باڵخ و گاپیڵۆن و ئەو سنوورە بچن، چونکە ڕێگەی سەرەکیی سەرکردایەتیی یەکێتی بوو، بەتایبەت تەواوی مەکتەبی سیاسی و بنکەی ڕاگەیاندن و نەخۆشخانەی شۆڕش و زیندانی بەرگەڵوو، جگە لەوەی لە شاخی هەلاج و دابانەوە پەی پێ دەبرا، بەڵام ڕێی سەرەکی و هاتوچۆی ئاسایی ئەو ڕێگایە بوو کە لە گوندی کارێزەی کۆنەوە ڕاستەوخۆ تاکوو گوندی یاخسەمەر کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لێ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بارەگای (مام جەلال) لە گوندی یاخسەمەر بوو و نیوەیان لەوێ بمێننەوە. چەند پێشمەرگەیەکیان لەگەڵدا ناردم، بریتی بوون لەم ناوانە: هێرش ناسراو بە (شازین)، غەفووری حاجی ڕەشید، ڕێبواری مام کوێخای کانی سپیکەیی)لەدوای ڕاپەڕین لە شەڕی ناوخۆدا بە دەستی چەکدارانی حیزبە ئیسلامییەکان شەهید کرا(، نوورەدینی برام، ئازاد کەرکووکی، محەمەد قارەمان)چەند مانگێک ببوو بە پێشمەرگە. لەگەڵ گەیشتنمان بۆ شەڕەکە، دوای دوو کاتژمێر تفەنگەکەی فڕێ دابوو و ڕایکردبوو، تاکوو ئێستەش نەمبینیوەتەوە(، کاروانە قەڵەو، شوانەی یوسفی عەبەکە، هێمن؛ چووینە گوندی قەیوان. تیپی 21ی کەرکووک بەسەر چیای دوو برا)قوتەی دوو برا(وە بوون، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ، دوو شەهیدیان دابوو. عەبەڕەق کە جێگری کەرتی دووی تیپی 31ی سلێمانی بوو، بە خۆی و حەوت پێشمەرگەوە بەسەر کەڵکی قەیوانەوە بوو. چونکە ئامادەکاریی باش نەکرابوو، سەرەتا عەبەڕەق بەو هێزە کەمەوە چووبووە سەر شاخ، نەخشە وا داڕێژرابوو شەو ئێمە بچین بەهانایانەوە، بەڵام لەبەر بوردوومانکردنی سەختی ڕاجیمە و گوللە تۆپ و تانک و تەقەی زرێپۆشەوە، مستەفا چاوڕەش پێی ڕاگەیاندم ئەمشەویش نەچینە لای عەبەڕەق، چونکە سەرکەوتنمان بۆ سەر شاخ هەر وا ئاسان نەبوو، بە درێژایی ڕۆژ فڕۆکەی هەلیکۆپتەر و سیخۆ و تەواوی تۆپ و تانکەکانیان بۆ تەنها کاتژمێرێکیش بواری نەدەدا و ناو گوندەکەشی تۆپباران دەکرد کە ژن و منداڵ و خەڵکی بەساڵاچووی تیا مابوو. لە دیوی ئەودیویش هێزێکی سەربازیی زۆر بەپیادە سەر دەکەوتن و هێرشیان دەکرد، سەر ڕێگای شاخ هەر چی درەخت و دەوەن هەبوو گڕیان گرتبوو، بە چوونی ئێمەش، نەک چەند کەسێک بەڵکوو هەموومان شەهید دەکراین، چاوەڕێی ئەوە بووین بۆردوومانکردن کەمتر بێت و ئێمەش بچینە لای عەبەڕەق. بۆ سبەی ڕۆژ بووەوە، جارێکی تر بۆردوومان دەستی پێ کرد، بەڵام زۆر خراپتر، لەناکاو هەشت هەلیکۆپتەر هاتنە سەر گوندەکە و بێ دەستپاراستن لە تەواوی خەڵکی ئاوایی، تەنانەت کانیی ژنانیشی بۆردوومان دەکرد. ئێمەش لەگەڵ هێزەکەی مستەفا چاوڕەش کە بەرپرسی سەربازیی مەڵبەندی دوو بوو، ئەو هێزەی تیپی 21ی کەرکووک کە لەسەر شاخ بوو، چەند پێشمەرگەیەکی لە خوارەوە لەگەڵ ئێمەدا بوون، بۆ خۆپاراستن لە بۆردوومانی کۆپتەرەکان بڵاوەمان لێ کرد و هەریەک بە لایەکدا چووین. من زۆر خەمی شوانەی یوسفی عەبەکەم بوو)ئێستە لە هۆڵەندا دەژی(، زۆر منداڵ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بوێر و چاونەترس بوو، پێکەوە چووینە قەدپاڵی شاخەکە و کۆپتەرەکان بە شێوازێک نزم ببوونەوە کە بۆردوومانیان دەکرد بەئاسانی دەبینران، منیش زۆر بەتوندی ملی شوانەم گرت، بۆ ئەوەی نەجووڵێت و لەناو دەوەنەکەدا نەمانبینێت. ئێمە کڵاشینکۆفمان پێ بوو، تەقەمان بکردایە، هەروەک ئەوە وا بوو بەردی تێ بگریت. دوای بۆردوومانێکی زۆر و برینداربوونی دوو منداڵ و ژنێک لە گوندی قەیوان، کۆتایی هات و هەریەکەمان گەڕاینەوە دەوروپشتی گوندەکە و سەرقاڵی ئەوە بووین چۆن شەو بچین بەهانای عەبەڕەقەوە. یەکێک لە نەخشە و پلانە جوانەکانی عەبەرەق ئەوە بوو ئەو هەموو کۆپتەر و زرێپۆش و تانکەی بۆردوومان و تەقەیان لە سەنگەرەکانی ئەو هێزە بچووکەی عەبەڕەق دەکرد، ئەو هەموو هێرشە سەربازییەش دەکرایە سەریان، سەنگەرەکانیان چۆڵ نەدەکرد، پلانەکەشیان ئەوە بوو لە کاتی بۆردوومانکردندا ئەمان لە ئەشکەوتێکی بچووکدا بە ڕۆژ خۆیان حەشار دەدا و بە شەویش دەهاتنە دەرەوە و ڕووبەڕووی ئەو هێزە زەبەلاحەی ڕژێم دەبوونەوە لە خوارەوە. ئێمە دیمەنی سووتاندنی دەوەن و تۆزی ئەو بۆردوومانەیەمان دەبینی کە بە گڕی ئاگرەوە لەنێو ئەو هێزە کەمەی عەبەڕەقدا دەتەقینەوە. مستەفا چاوڕەش وتی: (عەبەڕەق ڕۆحم بەقوربانت بێت، چەندە قارەمانیت!) ئەو هێزەی لەوێ بووین، هێندە ماندوو ببووین ئارەزووی تەنها خولەکێک خەومان دەکرد. بە پێشمەرگەکانم ڕاگەیاند کەمێک پشوو بدەین و بخەوین، چونکە شەو دەچینە سەر شاخ. هەندێکمان ڕاکشاین و هێشتا چەند خولەکێکی کەم بوو خەومان لێکەوت، گوللەتۆپێک لە نێوانماندا تەقییەوە و لە نێوانیاندا من بریندار بووم. ئازاد کەرکووکی و غەفووری حاجی ڕەشید هەر چۆنێک بێت تاقم و تفەنگەکەیان بۆ هەڵگرتم و بەرەو گوندی باڵخ گەڕاینەوە و ئەو هاوسەنگەرانەی لەگەڵمدا نێردرابوون، بێئاگا بووم لێیان و بەبێ فەرماندە مابوونەوە. کە گەیشتینە گوندی باڵخ، عومەر عەرەب کە فەرماندەی کەرتەکەمان بوو، شەوانە بە مەفرەزە دەچووە ناو ناحیەی کارێزەوە، دەستی لە سەرباز و چەکدارەکانی ڕژێم دەوەشاند. عومەر عەرەب یەکێک بوو لەو فەرماندانەی شارەزاییەکی تەواوی هەبوو لە جۆری مەفرەزەی تایبەت بۆ سەر نەیاران و دوژمن، لە دوورەوە کە منی بینی، بەپەلە بەرەو ڕوومان هات و باوەشی پێدا کردم و وتی: (ئەوە برینداری؟ ئەی برادەران چۆنن! کەس شەهید نەبووە؟) منیش هێندە خوێنم لێ ڕۆشتبوو، نەمدەتوانی وەڵامی بدەمەوە، بەڵام غەفووری حاجی ڕەشید پێی ڕاگەیاند کە بارودۆخەکە ئێجگار ئاڵۆز و خراپ بووە، تیپی 21ی کەرکووک دوو شەهیدیان داوە و هێزێکی کەمی عەبەڕەق لە پێشەوەی شەڕدان و کەسیش ناتوانێت بچێت بەهانایانەوە. عومەر عەرەب وتی جارێک پشوو بدەن. پێشمەرگەیەکمان لەگەڵدا بوو ناوی ئاکۆ بوو، باوکی دەرزیی لە خەڵک دەدا، ئەویش هەندێک شارەزایی لە دەرزیلێداندا هەبوو، پێیان دەوت دکتۆر ئاکۆ. لە سەردەمی شاخ و بێ دکتۆری و بێ مامۆستایی و تەنانەت مەلای موسڵمانیش، بە قەسابیان دەوت دکتۆر و هەر کەسێکیش سێ دەقی قورئانی لەبەر بووایە، پێیان دەوت مەلا، یاسین و تەڵقینی لە کاتی پێویستدا دەخوێند. ئیتر بەو هۆیەوە ئاکۆ ببووە دکتۆر. مووکێشێکی گەورەی پێ بوو، پێشمەرگە لەو سەردەمەدا وا بوو، ئاوێنەیەکی بچووک و مووکێشێک بۆ ڕیش چاککردن، چونکە زۆر درەنگ خۆیان دەشت و ڕیشیان دەتاشی، ئەوەش ببووە هۆکاری ڕیش هێشتنەوەی زۆرینەیان و فڵچەیەکی ددان شتن، بە کیفی مەخزەنی کڵاشیکۆفی نێو قەدیانەوە بوو، جاربەجار ڕیشی خۆی پێ چاک دەکرد، دەیکرد بە شوێنی برینەکەمدا و هێندە خەریکی دەبوو، ئازاری جەستەم وای لێ کردبووم پەی بە مردنی خۆم بەرم، بەڵام ئەو هەر کۆڵی نەدەدا و زیاتر مووکێشەکەی دەکرد بەناو جەستە و شوێنی برینەکەمدا، تاکوو ئەوەی پارچە ئاسنێکی بچووکی گوللەتۆپێکی دەرهێنا و ئیتر ڕۆح جارێکی تر گەڕایەوە بە جەستەمدا و بێ ئەوەی شەرم لە کەس بکەم، خەوم لێکەوت. پاش ماوەیەکی کەم کاتێک بەخەبەر هاتمەوە، وام دەزانی خەوم لێکەوتووە، بەڵام هاوڕێکانم پێیان وتم لە کاتی دەرهێنانی ئەو پارچە ئاسنە لەهۆش خۆم چووم. یەکەم سەرکەوتنی ڕژیمی بەعس لە شەڕ و نەخشە داڕێژراوەکانیدا، لە دۆڵەڕووتەوە دەستی پێ کرد و کەڵکی قەیوانی کۆنترۆڵ کرد و تیپی 21ی کەرکووک پاشەکشەی بە هێزەکەی کرد و ئەوەندەی من ئاگادار بم پێش برینداربوونم، ئەو هێزانەی کەرت و تیپەکانی یەکێتی خاوەنی هیزێکی لەبننەهاتوو بوون، بەڵام ئاستەمە خۆڕاگرتن بەرامبەر هێزێک سەد جار لە هێزی خۆت مەزنتر. عەبە ڕەق لەو شەڕە جوامێرانەی کە کردبووی، دوو پێشمەرگەی بریندار و تیپی 21ی کەرکووک دوو شەهیدیان دابوو، هێزی پێشمەرگەش لەو سنوورەدا شکستی هێنابوو و ڕژێمی بەعس بەردەوام لە هێرشکردندا بوو بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی سنووری ئازادکراوی نێو هێزی پێشمەرگە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,914 gånger
HashTag
Länkade objekt: 2
Grupp: Artiklar
Bok: Memoir
Dokumenttyp: Språk
Städer: Sulaimaniyah
Technical Metadata
Upphovsrätten till denna punkt har utfärdats till Kurdipedia av objektets ägare !
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( زریان سەرچناری ) på 25-01-2021
Den här artikeln har granskats och släppts av ( هاوڕێ باخەوان ) på 25-01-2021
Denna post nyligen uppdaterats med ( هاوڕێ باخەوان ) om : 24-10-2023
URL
Denna post har tittat 1,914 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Tara Twana

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Biografi
Şîlan Diljen
04-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,897
Bilder 106,294
Böcker 19,330
Relaterade filer 97,315
Video 1,399
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Tara Twana

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.453 sekund(er)!