ناوی کتێب :- سێ کچەکەی حەوا
نووسەر :- #ئەلیف شەفەق#
وەرگێڕ :- #فەرهاد چۆمانی#
دەزگای پەخش: فام
لەم ڕۆمانەدا ئەلیف شەفەق چیرۆکی سەرنجڕاکێشی سێ کچ بە بیروباوەڕی جیاواز لە بەشە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ناوەکانی پەری، مۆنا و شیرین دەگێڕێتەوە، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرددا یەکتر دەناسن. ڕۆمانەکە لەلایەن گێڕەوەیەکی کەسی سێیەمەوە دەگێڕدرێتەوە و پەری ڕۆڵی سەرەکی چیرۆکەکە دەبینێت. ڕۆمانەکە تێکەڵکردنی باوەڕ و نادڵنیایییە، باس لە ئێستا و ڕابردووی پەری دەکات، کە لە تورکیا گەورە بووە. دایک و باوکی پەری زۆر جیاوازن، باوکی هیچ کات گرینگی بە ئایین نادات و دایکی موسوڵمانێکی دەمارگرژە، هەر بۆیە کاتێک باسی ئایین دێتە گۆڕێ، پەری زۆر سەرلێشێواوە. شیرین کۆچبەرێکی ئێرانییە کە زۆر گرینگی بە پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەدات و مۆنا لایەنی سێیەمی چیرۆکەکەیە، کچێکی ئەمریکایی بەڵام ڕەگەزی میسری و پشتگیری و پێداگری لە بیروباوەڕی فێمینیزم دەکات. سێ کچەکەی حەوا چەندین لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی ژیانی ئەم سێ کچە لەخۆ دەگرێت، کە ئەلیف شەفەق، چیرۆکەکەیان لە ئەستەنبوڵ و ئۆکسفۆردا لە نێوان ساڵانی 1980 تا 2016 دەباتە پێشەوە.
Läs boken: سێ کچەکەی حەوا
Total nedladdning:
2,820 gånger
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,413 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !