مامۆستا گیان
لەگەڵ خۆتدا، کتێبەکانیشت بەرە
تێشووی گەرەکەو درێژە ئەو سەفەرە.
خۆت ئەزانی کەس مێژوو ناخوێنێتەوە...
نە لەم بەرە، نە لەو بەرە
ئێمە خۆمان ئاسەواری بەجێماوین
لە شەڕی ئەم دوو دەڤەرە
ژمارەمان؛ شەش ملیۆن ئێسکەپەیکەرە
شیرو تیری هەموو مێژوومان لەبەرە.
هەموو وەرزێکی تەمەنمان خەزەڵوەرە.
مامۆستاگیان..
سەدان ساڵی تر بێیتەوەو
ئەم دنیایەش...
ئاو دایپۆشێ و ژێرو ژوور بێ
لەوانەیە بۆ ماسی ئەم دیو و ئەودیو
هێشتا دێگەڵە سنوور بێ.
#ڕەنج سەنگاوی#[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,555 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !