لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
هەتاو و سایە، بەر هەتاو واتە بەر تاوی تیشکی خۆر و سایەش واتە سێبەری تەنێک کە تیشکی خۆر دەگەڕێنێتەوە، بەر تیشکی خۆر و سێبەر زۆر لەیەکترییەوە نزیکن تەنها داوە موویەکیان نێوانە، ئەگەر بتەوێت لەبەر سێبەرەوە بچیتە بەرخۆر تەنها هەنگاوێک و جولەیەکی کەمی گەرەکە، ئەوە بووە بەئیدیۆم بەکەسێکی قسەگێڕەوە و نهێنی لەدەم گیر نەبوو دەوترێت هێندە دەم بەهاوارە ئەگەر نهێنیەکی پێ بدەیت لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ واتە قسە لەدەمی گیر نابێت و زوو بڵاوی دەکاتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 578 gånger