سەردەمی شکۆمەندی کورد
ساڵی 590 پ.ز کەیخسرەو پادشای گەورەی ماد دوای ئەوەی کۆتایی بە ئیمپڕاتۆریەتی هەزاران ساڵەی ئاشوری هێنا، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و سنوری یۆنان بەڕێ کەوت، کۆمەڵێک لە دوژمنانی ماد کە (ساکەییەکان)بون پەنایەن بۆ دەوڵەتی لیدیا بردبوو کە باوکی (کراسوس _قارون) پادشای بوو، دوای ئەوەی پادشای لیدیا ڕەدی کردوە سا کاییەکان ڕادەستی کەیخوسرەو بکاتەوە، شەڕێکی سەخت هەڵگیرسا ماوەی 5 سەڵی خایاند، کەیخوسرەو دەیوسست ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و یۆنان بخاتە سەر ئیمپڕاتۆریەتەکەی، دوای چەندین جەنگی خوێناوی ساڵی 585 پ.ز لە، ڕوداوێکی فەلەکیدا خۆرگیران ڕویدا، دونیا تاریک بوو، هەردولایەنی شەڕکەر ئەوەیان بە موعجیزەیە لەقەڵەمدا و بڕیاری ڕاگرتنی شەڕیان دا.
لەوکاتەوە ڕوباری هالیس (قزل ئێرماقی ئێستا، نزیک ئەنکەرە) بەسنوڕی ئیمپڕاتۆری ماد و لیدیا دەست نیشانکرا، بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکە خوشکی قارون شوی بە (ئەستیاکس) ی کوڕی کەیخوسرەو کرد.
هەمان ساڵ بەڕوداوێکی نادیار، کەیخوسرەو کۆچی دوای کرد و تاج و تەختی ماد کەوتە دەست ئەستیاگس.
جیهاد نظیف [1]
تێبینی: سەیری نەخشەکە بکە ڕەنگی زەرد سنوری ماد، ڕەنگی شین سنوری لیدیا
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,277 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !