نموونە شیعرێکی هێدی کە لەلایەن #ناسری ڕەزازی# کراوەتە گۆرانی:
کوردستان یان نەمان
سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
چاکترین ڕۆڵەی کوردستان
کوڕی نەبەزی نیشتمان
سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
هەڵۆی خوێناوی سەر بەردان
پەڕکوڕی ڕەوەز و زەردان
پڵینگی سەر شاخ و هەردان
پێشمەرگە جوامێری مەردان
کوڕی کوردی ئازا و دلێر
هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
لە کوردستان ڕامێنە تێر
وێران بوو وڵاتی زەنوێر
ها، بڕوانە ئەو کیژۆڵە
برا گچکەکەی لە کۆڵە
چۆن دژ داماوە لەو چۆڵە
چەندە هەژار و کڵۆڵە
ئەو پیرەمێردی بێتاوان
ڕووت و هەژار و سەرگەردان
سەری ناوەتە سەر بەردان
کێ ماڵی لێ کردووە وێران؟
دوژمن ئاغایە لەسەر تۆ
ماڵی تۆ دەخوا بەفیڕۆ
کێ ما نەگا بە مافی خۆ!
ئێمە تا کەی دەستەوئەژنۆ؟
ئەو خاکە خاکی کوردییە
خۆ خاوەنی دیکەی نییە
سەبەب بۆ هێرشی وی چییە
کوردستانە و کورد خێوییە
شەڕی مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,746 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !