#زاگرۆس نانەکەلی#
پەرتووکی گلارا
سەرەتا دەمەوێت باسی مانای گلاراتان بۆ بکەم و ئینجا باس لە پەرتووکەکە بکەم، گلارا ئەم مانایانە لە خۆ دەگرێت (گلارا- گلێنەی چاو، بیلبیلە، سۆمای چاو، دیدەن، دییە، هێشووە ترێیەکی گەورە، بڕینی کۆمەڵە دارێک لە چیا پێی دەلێن گلارا دارێک، ناوێکی کچانەیە).
پەرتووکی گلارا کۆمەڵە چیرۆکێکی منداڵانە ماوەی زیاتر لە (5) ساڵ بوو سەرقالی نووسینەوەی بووم، لەگەل ئەفسانە چیرۆکێکە، ساڵی 2008 وەزارەتی مافی مرۆڤ بۆی چاپکردم، دوای دوو ساڵ دەزگای (سمۆرە) دووباەر چاپی دووەمی بۆ کردمەوە، بۆیە بە گرنگم زانی لە ئایندە بە (وۆرد یاخود پی دی ئێف) بۆتان ڕەوانە بکەم، تا خوێنەری کورد لە هەموو جیهان ولە چوارپارچەی کوردستان سوودی لێ وەربگرێت وشەوانە منداڵەکان بە چیرۆکی نەرم وجوان و هێمن وخۆش و کوردیانە بخەوێنن.
من لە کۆتایی پەرتووکە ئەم پەیڤەم نووسیوە.
دواپەیڤ
منداڵ جوانترین و پاکترین خەڵاتی خواییە
هەرکەسێ بیان ڕەنجێنێ دڵی بەردەو بەزەیی تیانییە
ئەوەی ئازاریان بدات جەلادێکی ترسنۆکە
خۆشەویستی و پێشێل نەکردنی مافەکانیان لوتکەی مرۆڤایەتییە.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,000 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !