وێنەی یەکەم سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی باشوری کوردستان شێخ عەبدولقادر حەفید
ئەم وێنەیە لەزیندانی بەریتانیەکان گیراوە لە شاری بەغداد لەپاش ڕووخاندنی حکوومەتی کوردستان.
پاش شکستی گەورەی کورد لە شەڕی بەرەنگاری لە حکوومەتی کوردستان لە دەربەندی بازیان ساڵی 1919 برینداربوونی شێخ محمود بەسەختی لەگۆڕەپانی جەنگەکەدا و شەهید بوونی 500 تێکۆشەری کورد و سەدان بریندارو دیل ئینگلیزەکان دەستیان گرت بەسەر پایتەختی حکوومەتەکەدا و شاری #سلێمانی#ان داگیرکرد شارەکە چۆڵکرابوو دانیشتوانەکەی دەربەدەر و ئاوارەبوبون بەشێکی زۆر لەهاوڵاتیان و فەرماندەو کاربەدەستانی حکوومەتەکە ڕوویان لەوڵاتی ئێران کرد بەڵام ئێ#ڕانیە#کان لەسەر فەرمانی ئینگلیزەکان ئەوکەسانەی کە داواکراو بوون دەستگیردەکەن و ڕادەستی ئینگلیزەکانیان دەکەنەوە لەوانە شێخ عبدالقادر حەفید و سەرکردە محمود خانی دزڵی و سەرکردە محمود خانی کانی سانان و چەندین تێکۆشەری تر.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 920 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !