کوێستان
رەزا حەمە
ئەگەر گەردون درۆ ناکات
با ئەفسانەی خۆی بنوێنێ،
جارێکی تر لە وێنەی تۆ
لە دونیادا بخوڵقێنێ..
تۆ پەروەردەی ئاو و هەوای
چیاکانی کوردستانی،
تۆ ئەو کچە شۆخ و شەنگەی
ناو شیعرەکانی (گۆران) ی !
کە ئێواران بە شەقامی
دڵی زارما تێدەپەڕی،
لەنجە دەکەی وەکو ئاسک،
خۆت دەنوێنی وەکو پەری..
جار جار نیگای چاوەکانت
وەک بروسکەی هەوری بەهار،
ئەهەژێنێ هەست و هۆشی
منی دڵ ناسک و دڵدار..
کچی کوێستان، ئەی شارەزای
ناو دیوان و داستانەکەم،
خۆشم دەوێ ی، هێندەی گەڵای
داری بەڕووی کوێستانەکەم...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 496 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !