ناونیشانی پەڕتووک: سەلارخان
ناوی نووسەر: #مەحموود نەجمەدین#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2021
ڕۆمانی سەلارخان لە نووسینی مەحمود نەجمەدینی نووسەرە بڵاوکراوەتەوە، بەشێکی ڕۆمانەکە باس لە سەردەمی هەشتاکانی شاری سلێمانی دەکات.
مەحمود نەجمەدینی نووسەر سەبارەت بە ناوەرۆکی بەرهەمە نوێیەکەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ناوەرۆکی ڕۆمانەکە لە دوو بەش پێکهاتووە، یەکەم لە زاری پاڵەوانەکانی ڕۆمانەکەوەیە و زمانەکەی بە ڕاوێژی سلێمانییە و ڕووداوەکان لە سلێمانی ڕوو دەدەن. لەبەشی دووەمدا گێڕانەوە دەس دەگۆڕێت، گێڕەرەوەی سەرەکی درێژە بە ڕووداوەکان دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناو بە ناو هەردوو کارئەکتەرە سەرەکییەکە بە مەنەلۆگ بە ڕستەی کوورت بەشدار دەبن بە ڕستەی کوورت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆمانەکە دوو زەمەنی جیاوازی تێیدا تێکەڵ دەبێت، شاری سلێمانی لە سەردەمی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سەدام لەگەڵ سلێمانی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی کوردی. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 907 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !