مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات
گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی گریگۆری لۆجێرفۆ جێگری باڵیۆز کرد.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,092 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !