ناوی کتێب: ساتە ئیلهامبەخشەکان
نووسینی: موفتی مێنک
وەرگێڕانی: ئاراس عیزەدین.
لە کتێبەکەوە:
چۆنیەتی یەکەمین کاردانەوەت بۆ نیشانەی بەڵا و کارەساتێک تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی ئارامگریتە. دەکرێت ئارامگر و دامەزراو بیت یاخود پەرێشان و تووڕە. خۆت بڕیار بدە
ڕۆژانی سەخت و دژوار و هەروا ڕۆژانی شادی هەن. ڕەنگە چەندین جار شکست بێنیت و پێویست بێت دەست پێ بکەیتەوە. شتێکی ناخۆشە، وەلێ باش دەبێت. دەتوانی ئەو کارە ئەنجام بدەیت، داوای یارمەتی پەروەرێن بکە
بۆ ئەوانەی نیگەرانن و گومانیان لە زاتی مەزنی پەروەرێن هەیە، بزانن پەروەرێن تاقیتان دەکاتەوە تاکو بەهێزتر و باشتر بن
بۆ ئەوانەی ماندوو و شەکەتن لە بەردەوامبوون، دەپرسن کەنگێ شتەکان دەگۆڕێن، بزانن جوانی لە هەوڵداندایە. پەرورێن باپەندی بەڵێن و پەیمانەکانی خۆیەتی، ئارامگربن[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 743 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !