دەقی پرسەنامەکه:
بەڕێز/ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو (پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریم)مان پێگەیشت.
ئەم هەواڵە لەناخەوە خەمبارو نیگەرانی کردین. خاتوو پرشنگ، هاوژین و هاوڕێگای خەباتی سەختی بەڕێزتان بوو، بەم هۆیەشەوە تووشی نەماهەمەتی زۆر بوویەوە. بەداخەوە بۆ لەدەستدانی.
پرسه و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. خۆمان بەهاوبەشی ئەم خەمەتان دەزانین. لەیەزدانی مەزن داواکارین داوا ناخۆشیتان بێت و ڕۆحی هاوژینی کۆچکردووتانیش بۆ هەمیشە شادبێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,230 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !