بە پێی ڕاگەیێنراوەکەی تیمەکانی وڵامدانەوە، بەو زنجیرە چالاکیانەی لەو سێ شارە ئەنجامیان داوە، هەنگاوی گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە''یان بەرز نرخاندووە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە بەرواری 18ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئەردەملیی شاری مێرسین لە دژی ناوەندێکی گەشتیاری چالاکیان ئەنجام داوە. هاوکات لە بەرواری 19ی ئەیلولیشدا لە کاتژمێر 20:30 خەلەک لە گەڕەکی گونگوری ناوچەی گەڤەری شاری جۆلەمێرگیش لە دژی گروپێکی مافیاگەریی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر 'چالاکی سزادانیان' ئەنجام داوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیێنراوەکەی یەکینەکانی وڵامدانەوەی سەر بە یەپەسەدا هاتووە، لە بەرواری 14ی ئەیلولدا لە ناوچەی پیشەسازیی شاری مێرسین لە دژی کۆگایەکی فرۆشتنی پارچەکانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر چالاکیەکیان ئەنجام داوە و کۆگاکە بە تەواوەتی سووتێنراوە. هاوکات لە 8ی ئەیلولیشدا لە گەڕەکی شەهیدلیکی ناوچەی یەنی شەهری ئامەد بە بۆمبی دەستی لەدژی قەرەقۆلێکی سەربازی سوپای تورک چالاکیەکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیینراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە، لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا سەربازەکانی ناو قەرەقۆلەکە سەریان لێشێواوە، زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,364 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !