سەنتەری گورچیلەی دەستکرد یەکێکە لەو سەنتەرانەی خزمەت بەو نەخۆشانە دەکات کە گورچیلەکانیان دووچاری لەکارکەوتن یاخود سست بوون دەبێت بەهەر هۆیەک بێت، چونکە گورچیلە ئەندامێکی گرنگی لەشی مرۆڤەو بەلەکارکەوتنی ژیانی مرۆڤ دەکەوێتە مەترسیەوە.
سەرەتای دروست بوونی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد بەشێوەیەکی زانستی و بەبەکارهێنانی ئامێری تایبەت و پێشکەوتوو بەو بوارە لەمانگی ئەیلولی ساڵی (2005) لە نەخۆشخانەی چوارباخ کرایەوە کەئەو کاتە پێک هاتبوو لە (10) ئامێری جۆری (Ak95s) ی سویدی پاش ئەوەی چەند کارمەندێک و چەند پزیشکێک خولی ڕاهێنانیان وەرگرت لەدەرەوەی ووڵات لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکان ئەمە بووە سەرەتایەک بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی خزمەتگوزاری گورچیلەی دەستکرد لەشاری سلێمانی و دەوروبەری، بەشێوەیەک لەماوەی (10) ساڵدا سەنتەرەکانی گورچیلەی دەستکرد ژمارەیان گەیشتۆتە (7) سەنتەر لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی سلێمانی (40) ئامێر
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی ن.شار (10) ئامێر
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی ن.شۆڕش (4) ئامێر
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی ڕانیە (10) ئامێر
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی کەلار (10) ئامێر
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی سەیدسادق (8) ئامێر
سەنتەری گورچیلەی دەستکردی هەڵەبجە (4) ئامێر
جگە لەناو شاری سلێمانی کە سێ سەنتەری پێشکەوتووی گورچیلەی دەستکرد لەخۆدەگرێت، لەدەرەوەی شار لەو شوێنانەی کەپێویستی زۆریان بەم جۆرە خزمەتگوزاریە هەیە ئەم سەنتەرانە هەیە وەک شاری (ڕانیە و کەلار و سەیدسادق و هەڵەبجە).
- دیدگای سەنتەر :
سەنتەری گورچیلەی دەستکرد ناوەندێکی زۆر گرنگە بۆ ئەو نەخۆشانەی گورچیلەکانیان لەکارکەوتووە تائەو کاتەی چاک دەبنەوە یاخود کاری چاندنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دەدرێت یاخود ئەو نەخۆشانەی کە پێوستیان بەم جۆرە چارەسەرە هەیە بەبەردەوامی بەدرێژایی تەمەنیان.
هەروەها هاوکاریکردنی ئەو جۆرە نەخۆشانەو هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزاریە پەرەی پێ بدرێت و بیگەیەنرێتە ناوچەکانی دوور لەسەنتەری شار ئەمەش هاوکاریەکی باش دەبێت بۆ نەخۆشەکان.
- ئامانجی سەنتەر :
بە بەرپرسیارێتیەوە هەوڵ دەدرێت خزمەتگوزاری گورچیلەی دەستکرد لەهەموو ناوچەکانی دەوروبەری شار دابین بکرێت و کاری بۆ کراوە کەلە شارۆچکەکانی وەک (دەربەندیخان و پێنجوێن و چەمچەماڵ) یش سەنتەری گورچیلەی دەستکرد دروست بکرێت.
- بەشەکانی سەنتەر :
هۆبەی هەناوی.
هۆبەی نەشتەرگەری.
هۆبەی کۆنترۆڵی پیسبوون.
هۆبەی تاقیگە.
هۆبەی گیراوە و محالیل.
هۆبەی تیشک و سۆنار.
هۆبەی قاوش.
هۆبەی ئامار.
هۆبەی ژمێریاری.
هۆبەی دەرمان.
هۆبەی گەنجینە.
هۆبەی خۆیەتی.
هۆبەی پەرستاران.
هۆبەی هونەری.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر :
لەم سەنتەرەدا 6 پزیشکی گشتی کاردەکەن کە 3 یان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆ و 2 پزیشکیان خاوەنی بڕوانامەی ماستەرن ویەک پزیشکی سۆنەر و 2 دەرمانساز کاردەکات کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە و هەروەها 71 پەرستار کاردەکەن کە 2 یان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و 16 یان دەرچووی زانکۆ و 46 پەرستاریان خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگا و 7 یان خاوەنی بڕوانامەی خوار پەیمانگان.
لەم سەنتەرەدا 38 کارمەندی کارگێڕی کاردەکەن کە 2 یان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆ و 6 یان خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگا و 30 کارمەندیان خاوەنی بڕوانامەی خوار پەیمانگان و هەروەها 3 کارمەندی تەکنینکی کاردەکەن و یەک فەرمانبەری گرێبەستیش کاردەکات کە خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
چارەسەری هەناوی - چارەسەری ئەو نەخۆشانەی پەککەوتنی گورچیلەیان هەیە لەهەردوو جۆری کتوپڕ و درێژخایەن لەڕێگەی هەردوو جۆری گورچیلەی دەستکرد (غسل دموی، غسل پریتۆنی) چاودێریکردنی ئەو نەخۆشانەی کەپەککەوتنی گورچیلەیان هەیەو بەردەوام هەفتانە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکەیان (پێش غسل).
چارەسەری ئەو نەخۆشانەی کەنەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ کراوە و ڕەتبوون (رفچ الحاد).
چارەسەری نەشتەرگەری.
دانانی کاسیتر بۆ غسلی خوێن.
دانانی کاسیتر بۆ غسلی پریتۆنی.
وەرگرتنی بایوپسی (Renal biopsy).
ڤاکسینی ڤایرۆسی HBS بۆ نەخۆشەکان.
دەرکردنی ئاو لەسنگ و سکی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان پێیەتی (Ascitic fluid aspiration)(plural fluid aspiration).
بەشی کیمیا : ئەو شیکاریانەی کەدەکرێت لەم بەشەدا بریتین لە (Serum Albumin- Serum Creatinine- Blood urea- Blood sugar- Serum phosphorase – Serum electrolyte – Serum.calcium-Serum protein).
بەشی هیماتۆلۆجی : ئەم شیکاریانە ئەنجام دەدرێن (E.S.R – C.B.C)
بەشی ڤایرۆس : ئەم شیکاریانە ئەنجام دەدرێن (HIV- HCV – HbsAg)
بەشی پاراسایت : هەڵدەسێت بەئەنجامدانی ئەم شیکاریانە (G.S.E- G.U.E)
بەشی بانکی خوێن : هەڵدەستێت بەئامادەکردنی بتڵی خوێن بۆ نەخۆش دوای شیکاری
(Cross match- Blood group).
تیشک و سۆنار: بەشی تیشک و سۆنار لە سەنتەرەکە هەڵدەستێت بە پشکنین بۆ هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە پێویستیان بەچارەسەرە.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بە سەنتەرەکەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
(گەڕەکی قڕگە - پشت نەخۆشخانەی شۆڕش - بەرامبەر بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی).
ژ.تەلەفۆن : (3350272 - 3350271)