درەختێک گەلاکانی دەوەرێت
دلخۆشی هيوا بوم
کاتێک دەستم
لە ڕەگی دارە
بێبەرەکان بەردا
تۆ چەقێلەيەکی
سەوزی دەوەنی
زەويم بويت
هەناسەيەک بە بۆنی
شنە بايەکی
بەرەبەيانی
رەشمالی هيوات
لە دلم هەلدا
بارانێک بە خور
بەسەر کێلگە
سوتاوەکەم داباری
کۆمەلێک خەمی
سوتاوم لە پال
ئه و بارانەدا..
لە خاکێکی تازەدا
بەدەستی نەرمی
دلێکی ماندوو
داچاند بەەويدا..
خاک نائومێد ە
بۆ سەوز بونی
جارێکيتر
لە وەرينی
گەلای ڕۆحی
پر ئەويندا..
چ درەختێک
شک نابەم
چيتر دوای
وەرينی ڕوحی
ئه و درەختە
هەميشە زيندوو
بولە زەينمدا.
ت: پيشکه شه به ڕوحی قادری حاجی عه لی[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 183 gånger