تڕ لە ورگی پڕ
دەوترێت: ئاگر بێ دوکەڵ نابێت، واتە کە ئاگر پڕیشکی لێ هەڵسا ئیتر دوکەڵیشی لێ پەیدا دەبێت، سەبارەت تڕ و ورگی پڕیش هەر وایە، چونکە ئەوەی تێر بخوات و ورگی پڕ بکات، باوبژیشی لێ پەیدا دەبێت، هاوشێوەی ئەوە دەوترێت: ئاو بەدوای ئاوەدانی دەگەڕێت یان لە وشکی بەیاری هیچ ناکرێت یان لە پشتی دەست دروێنە ناکرێت، ئەوەی شتێکی پێ نەبێت ناتوانێت شتێک بکات بۆیە وتراوە(تڕ لە ورگی پڕ).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 33 gånger