دەقی پەیامەکە:
ماوەیەکە هەندێک پەیج و سۆشیال میدیای ئاڕاستەکراو بە لێکدانەوەی چەوت بۆ وتەیەکی من کە بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی باوکم نووسیبووم، دەیانەوێت بەخەیاڵی خاوی خۆیان وا نیشان بدەن بەریەککەوتن هەیە لەنێوان من و شێخ لاهوری هاوسەرۆک و براو هاوڕێمدا.
پێشتریش وتوومە و ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە کە؛ ئێمە سێ براین و هیچ هێزێک نییە بتوانێت ڕۆژێک لە ڕۆژان درز بخاتە نێوان برایەتیمانەوە، بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا بە پشتگیری هەردوو برای هاوسە ڕۆکم ڕووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانمان لەناو حکومەت و پلان و ستراتیژەکانمان لەناو یەکێتی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,148 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !