دەقی پرسەنامەکە:
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک شێخ سەدرەدین تێکۆشەرو فەرماندەو پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتی ناسراو و دیاری گەلەکەمان و، دەفەری پشدەرو بتوێن پرسەو هاوخەمیی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین، سەرەخۆشی لەخانەوادە تێکۆشەرو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەین.
کاک شێخ سەدرەدین دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی گەورەو نیشتمان پەروەرێکی دڵسوۆزبەوەفا بوو، کە ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە خەباتی کوردایەتی و هەمووان قەرزاداری وەفاو تێکۆشان و خەباتی بووین.
وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خەم و پەژارەی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروە، و داواکارین خوای گەوره سەبوری بە کەسوکاری بدات و خۆمان بەبەشداری خەمتان دەزانین و ڕوحی هەڤاڵی هەمیشە نەمرمان بۆ هەمیشە شادبێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,143 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !