دەقی پەیامەکە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیگارکێشی ناسراو (جەمال بەختیار)م بیست. کە هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو. شۆڕشەکانی کوردستان و پێشمەرگە و سروشت و ژیانی کوردەواری، بابەتی سەرەکیی کارە هونەرییەکانی بوو.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشیی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش، بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,058 gånger