دەقی ڕاگەیەندراوی وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:..
سوتاندنی ئاڵای کوردستان و، بارەگای پارتە سیاسییەکان، لە هەر پارێزگا و ناوچەیەکی عێراق؛ بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دیاردەیەکی ناشارستانییە و، دژە بە پرنسیپەکانی دیموکراسیەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی، هاوکات سوتاندنی ئاڵای هەرێمێکی دەستووری؛ کە هێمای گەلێکی پڕ قوربانییە، بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی دیکتاتۆریەت و، بونیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتووی دیموکراسی. مایەی نیگەرانی قووڵ و، بریندار کردنی هەستی نیشتیمانیی گەلی کوردستانە.
عێراق لەم دۆخەدا، کە پێویستی ژیانیی بە حیواری نیشتیمانی و، لێک تێگەیشتنی سیاسی قووڵ و، سەپاندنی ئیرادەی دەوڵەت هەیە، ئەم جۆرە دیاردانە، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکان، لەبار دەبات.
ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وێڕای ئیدانە کردن، داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەین و، بە پێویستی دەزانین، دەوڵەت، هەیبەتی یاسا، بەسەر کۆی ڕوداوەکاندا بسەپێنێت.
وتە بێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
10/17/2020[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,037 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !